ئەمڕۆ رۆژی رۆژنامەگەریی کوردییە؛ ‘زیاتر لە هەزار و 600 دەزگای راگەیاندن تۆمارکراون’

ئەمڕۆ یادی 127 ساڵەی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردییە بەناوی کوردستان، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە هەزار و 600 دەزگا یان ئامرازی راگەیاندن بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

 بەگوێرەی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان هەزار و 618 دەزگای راگەیاندن بە فەرمی تۆمار کراون، کە لە 127 کەناڵی تەلەڤزیۆنیی نێوخۆیی. 30 کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئاسمانی. 179 رادیۆ، هەزار و 10 رۆژنامە و گۆڤار. 145 ماڵپەڕ و 127 پەیجی فەیسبووک.

 ئازاد حەمەئەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، دەڵێت “هەر میدیایەک یان پەیجێکی فەیسبووک لە هەرێمی کوردستان کاربکات دەبێت لەچوارچێوەی رێنوێنییەکاندا مۆڵەت وەربگرێت و خۆی تۆمار بکات”.

 نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان گوتی: “ئەو پەیجانەی فەیسبووک کە هەن و مایک و لۆگۆیان هەیە، دەتوانن سەردانی لقەکانی سەندیکا بکەن و مۆڵەت وەربگرتن، هاوشێوەی ماڵپەڕێک کاریان لەگەڵدا دەکرێت”.

 سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: “رژدین لەسەر چاكسازیی لە كاری میدیا لە هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانمان بۆ بە پیشەییبوونی كاری رۆژنامەنووسی”.

دڵخوازەكانتان