سەرۆک بارزانی: پاپا فرانسیس ڕۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو

سەرۆک بارزانی هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس دەردەبڕێت و دەڵێت: ڕۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو.

دووشەممە، 21-04-2025، سەرۆک بارزانی لە پرسەنامەکەیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، ڕایگەیاند “پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.”

بە گوتەی سەرۆک بارزانی “پاپا فرەنسیس پیاوێکی مەزن بوو کە ڕۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی  مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو.”

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان (پاپا فرەنسیس)ـم پێ گەییشت. پاپا فرەنسیس، پیاوێکی مەزن بوو کە ڕۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی  مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

ڕۆحی قەداسەتی پاپا فرەنسیس شاد بیت و لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

مسعود بارزانی 

21ی نیسانی 2025

دڵخوازەكانتان