نێچیرڤان بارزانی: ده‌سكه‌وته‌كان به‌رهه‌مى خوێن و خه‌بات و قوربانيدانى خه‌ڵكى كۆڵنه‌ده‌رى كوردستانە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربارەی یادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، له يادى 38 ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا، سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سهربهرزيان ده‌نێرين.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، تاوانى كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه و خه‌ڵكه دڵسۆز و تێكۆشهرهكهى مه‌به‌ست لێى شكاندنى ئيراده‌ى ئازاديى گه‌لى كوردستان و خه‌ڵكى نيشتمانپهروهرى ئه‌و ناوچه‌يه بوو.
ڕاشیگەیاند، ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێن و خه‌بات و قوربانيدانى خه‌ڵكى كۆڵنه‌ده‌رى كوردستانه. هەروەها باش‌ترين ياد و ڕێز و وه‌فا بۆ گيانى شه‌هيدان مسۆگه‌ركردنى داهاتوويهكى باشترە بۆ گه‌لى كوردستان.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئه‌مڕۆ له يادى 38 ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكى شههيدانى ئه‌و تاوانكارييهى ڕ‌ژێمى پێشوو داده‌نەوێنين. به ڕێز و شكۆدارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سهربهرزيان ده‌نێرين.
تاوانى كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه و خه‌ڵكه دڵسۆز و تێكۆشهرهكهى، به‌رده‌واميى زنجيرهيهك تاوانى ديكه بوو ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤيل و خاك و سروشتى كوردستان. مه‌به‌ست لێى شكاندنى ئيراده‌ى ئازاديى گه‌لى كوردستان و خه‌ڵكى نيشتمانپهروهرى ئه‌و ناوچه‌يه بوو كه هه‌ميشه مه‌كۆيه‌كى گرنگى خه‌بات و تێكۆشان و مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگايه‌تى بووه.
ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێن و خه‌بات و قوربانيدانى خه‌ڵكى كۆڵنه‌ده‌رى كوردستانه. باش‌ترين ياد و ڕێز و وه‌فا بۆ گيانى شه‌هيدان و مسۆگه‌ركردنى داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى و خزمه‌تكردنى زياترى كوردستانه.
سڵاو له يادى شههيدانى خۆشناوه‌تى و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/4/16