ڕاگەیێنراوی هاوبەشی پارتی و یەکێتی: هەنگاوی ئەرێنی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو

دوای کۆبوونەوەیان لە پیرمام شاندی دانووستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو.

لە ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەی هەردوو حیزبدا هاتووە: کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و دۆستانەدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی کابینەی نوێی حکومەت کرا و، هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبوو.

لە ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەی نێوان یەکێتی و پارتیدا هاتووە، لە ڕۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.

دڵخوازەكانتان