شاخەوان عەبدوڵلا: بەغدا هیچ هەنگاوێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال نەناوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس، حکوومەتی فیدراڵی هیچ هەنگاوێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال نەناوە.
پێشنیوەڕۆی دووشەممە، 14-04-2025، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، فراکسیۆنە کوردستانییەکان یادی 37ـەمین ساڵیادی ئەنفالی دژی گەلی کوردیان لە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق کردەوە.
شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە نوێنەرایەتیی پەرلەمانتارانی کورد، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئامانجمان لە یادکردنەوەی تاوانی ئەنفال بۆ ئەوە بووە، بەبیری ئەوانەی ئێستا لە بەغدا دەسەڵاتدارن بهێنینەوە کە هەموو ئەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی کوردستان کران، تەنها لەبەر شۆناس و ناسنامەی نیششتیمانیمان بووە کە کورد بووینە. ئەگەر تاوەکوو ئێستاش، عەقڵییەتێک مابێت لەسەر بنامەی شۆناس، دژایەتیی کورد بکات، دەبێت بەبیریان بهێنینەوە، پرۆسەی ئەنفال و هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی بە درێژایی مێژوو لە دژی گەلەکەمان کران، نەیانتوانی کورد لەناوببەن و لە هەوڵەکانمان بۆ دەستخسنی مافە ڕەواکانمان بەردەوام بووین و بەردەوامیش دەبین.”
بە گوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق “بەداخەوە لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس، تاوەکوو ئێستە دەرهاوێشتە و لێکەوتەکانی ئەنفال لە کوردستان ماون و هیچ هەنگاوێکی جیددی و کردەیی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوو و کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال، هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکانی دیکەی (دژی گەلی کورد) نەنراوە. سەرەڕای ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە جینۆساید ناسێنراوە.”
شاخەوان عەبدوڵلا دووپاتی کردەوە “ئەرکی یاسایی و ئەخڵاقیی پەرلەمانی عێراقە قەرەبووی زیانلێکەوتوو و کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکاتەوە. لە بابەتی قەرەبووکردنەوەدا، بەرپرسیارێتیی هەرە گەورە لەسەر ئەستۆی حکوومەتی فیدراڵییە، لە ڕووی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان، گەڕاندنەوەی ڕووفاتی قوربانییانی ئەنفال و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان. ساڵی ڕابردوو، لە چوارچێوەی ماددەی 140 پرۆژەیەکمان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال ئامادە کرد، بەڵام بەداخەوە تاوەکوو ئێستە دوای زیاتر لە 20 ساڵ، قەرەبوو نەکراونەتەوە.”
37 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەلی کورددا تێ دەپەڕێت
پرۆسه‌ی ئه‌نفال به هەشت قۆناغی جیاواز کرا و له ساڵی 1986 ده‌ستی پێ كرد و تا ساڵی 1989 به‌رده‌وام بوو، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زیاتر له 180 هه‌زار كوردی بێ‌تاوان، به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن بێسه‌ر و شوێن كران.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، كه به عه‌لی كیمیایی ناسرابوو و ئه‌مینداری نهێنیی نووسینگه‌ی باكووری حزبی به‌عس و ئامۆزای سه‌دام حوسێنی سه‌رۆك كۆماری دیكتاتۆری له‌ناوچووی ئه‌و كاتەی عێراق بوو، سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالی ده‌كرد، له‌كاتێكدا سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاتی عێراق سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی پرۆسه‌كه بوو.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال له ڕێگه‌ی هه‌ردوو فه‌یله‌قی یه‌ك و پێنجی كه‌ركووك و هه‌ولێر، هێزێكی تایبه‌ت له گاردی كۆماری و جه‌یشی شه‌عبی و به‌شێك له فه‌وجه‌كانی به‌ناو به‌رگریی نیشتمانییه‌وه کران.
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له 24ـی حوزه‌یرانی ساڵی 2007 سزای له‌سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 5 له تاوانبارانی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا سه‌پاند، ئه‌وانیش، هه‌ریه‌ك له تاوانباران عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و سوڵتان هاشم تائی، وه‌زیری به‌رگری و حوسێن ڕه‌شید تكریتی، جێگری سوپاسالاری ئه‌وكاتی عێراق بوون.
سزای زیندانیكردنی تاهه‌تایی بۆ هه‌ریه‌ك له تاوانباران سابر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازی و فه‌رحان موتڵه‌گ جبووری به‌شدار له پرۆسه‌ی ئه‌نفال سەپێندرا.