سەرۆک وەزیران جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیتاڵیا دەکاتەوە
دووشەممە، 14-04-2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له ههرێمى كوردستان کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پيرۆزبايى دهستبهكاربوونى لە كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا كردووە، هيواى سهركهوتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە، هاوکات پشتیوانيی حکوومەتی ههرێمى كوردستانىشی بۆ دهربڕىوە.
ئاماژە بەوەش کراوە “كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كردهوە.”
هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.