37 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەرمیاندا تێ دەپەڕێت
ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌موو ڕێگه‌گانی جینۆساید و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و ئه‌نفال و كیمیابارانی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد کرد، تاوانه‌كه‌شیان ته‌نیا ناسنامه كوردییه‌كه‌یان بوو، یه‌كێك له‌و تاوانه دڕندانه‌ش، قۆناغی سێیه‌می شاڵاوی ئه‌نفال بوو ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ، كه ئه‌مڕۆ 37 ساڵ به‌سه‌ریدا تێ ده‌په‌ڕێت.
37ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی بێتاوانی چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیاندا تێ ده‌په‌ڕێت، ده‌یان هه‌زار ئافره‌ت و منداڵ و به‌ساڵاچوو له بیابانه وشك و بێخێره‌كانی باشووری عێراق زینده‌به‌چاڵ كران، گه‌وره‌ترین تاوانیان ته‌نیا ناسنامه كوردییه‌كه‌یان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته شوومه‌ی ڕژێمی له‌ناوچووی عێراق له دژی كورد، هه‌زاران گوند و دێهاتیش خاپوور كران و زۆرێك له ناوچه‌كانی كوردستان كیمیاباران کران و بە زۆرەملێ ڕاگوێزرانەوە.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال به 8 قۆناغی جیاواز کرا و له ساڵی 1986 ده‌ستی پێ كرد و تا ساڵی 1989 به‌رده‌وام بوو، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زیاتر له 180 هه‌زار كوردی بێ‌تاوان، به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن بێسه‌ر و شوێن كران.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، كه به عه‌لی كیمیایی ناسرابوو و ئه‌مینداری نهێنیی نووسینگه‌ی باكووری حزبی به‌عس و ئامۆزای سه‌دام حوسێنی سه‌رۆك كۆماری دیكتاتۆری له‌ناوچووی ئه‌و كاتەی عێراق بوو، سه‌ركردایه‌تیی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالی ده‌كرد، له‌كاتێكدا سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكاتی عێراق سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی پرۆسه‌كه بوو.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال له ڕێگه‌ی هه‌ردوو فه‌یله‌قی یه‌ك و پێنجی كه‌ركووك و هه‌ولێر، هێزێكی تایبه‌ت له گاردی كۆماری و جه‌یشی شه‌عبی و به‌شێك له فه‌وجه‌كانی به‌ناو به‌رگریی نیشتمانییه‌وه کران.
دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق له 24ـی حوزه‌یرانی ساڵی 2007 سزای له‌سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 5 له تاوانبارانی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا سه‌پاند، ئه‌وانیش، هه‌ریه‌ك له تاوانباران عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و سوڵتان هاشم تائی، وه‌زیری به‌رگری و حوسێن ڕه‌شید تكریتی، جێگری سوپاسالاری ئه‌وكاتی عێراق بوون.
سزای زیندانیكردنی تاهه‌تایی بۆ هه‌ریه‌ك له تاوانباران سابر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لدوری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی سه‌ربازی و فه‌رحان موتڵه‌گ جبووری به‌شدار له پرۆسه‌ی ئه‌نفال سەپێندرا.
قۆناغەکانی ئەنفال:
قۆناغی یەکەم: 9ـی شوبات تا وەکوو 23ی شوباتی 1988 بوو لە ناوچەکانی سەرگەڵو و بەرگەڵو سنووری شارۆچکەی سوورداشی سەربە قەزای دوکان لە پارێزگای سلێمانی.
قۆناغی دووەم: 22ـی شوبات تا وەکوو 1ی نیسانی 1988 ناوچەکانی قەرەداغی گرتەوە.
قۆناغی سێیەم: 7ـی نیسان تا وەکوو 20ی نیسانی 1988 ناوچەکانی گەرمیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک و سنووری شارەکانی”خوورماتوو، کەلار، کفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکەشی گرتەوە”، ئەم قۆناغە بە بەرفراوانی ئەو ناوچانەی کە گرتییەوە و زۆریی قوربانی لە قۆناغەکانی تر جیاکراوەتەوە، ھەربۆیە ساڵیادی ئەو تاوانەش خراوەتە ئەم قۆناغە.
قۆناغی چوارەم: 3ـی ئایار تا وەکوو 8ی ئایاری 1988 درێژایی زێی بچووکی گرتەوە هەر لە ئاغجەلەر، گۆپتەپە، عەسکەر، ناوچەکانی شێخ بزێنی، کۆیە، خەلەکان و دوکان.
قۆناغەکانی پێنجەم، شەشەم و حەوتەم: 15ی ئایاری تا وەکوو 26ی ئابی 1988 ناوچەکانی بالیسان، شەقڵاوە، ھیران، نازەنین، سماقوڵی، دۆڵی ئالانە، ڕواندوز، چۆمان، زنجیرە چیای قەندیل، رانیە، چوارقوڕنە، ھیزۆپ، چیای باواجی، بەشێک لە گوندەکانی کۆیە، دیبەگە و پردێ ی گرتەوە.
قۆناغی ھەشتەم: لە 25ی ئاب تا 6ی ئەیلوولی 1988 ناوچەی بادینانی گرتەوە لە ئامێدی، دھۆک، زاخۆ، شێخان، ئاکرێ، بارزان.
لە ساڵی 2007ـەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ڕۆژی 14ی نیسانی هەموو ساڵێک بکرێتە ڕۆژی یادکردنەوەی تاوانەکانی ئەنفال