کارەبای سلێمانی: بە بڕی 127 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی کارەبا لەناو شاردا جێبەجێدەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە، به بڕی زیاتر له (127) ملیۆن دینار، پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە ناو شاردا جێبەجێدەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، پرۆژەکە كه لەم بڕگانه پێكدێت لەمانەی خوارەوە:
– چاكسازیی محاویلەی 14 فیده‌ری چاكسازیی هێڵی په‌ستان به‌رز.
– دانانی محا‌ویله بۆ گه‌ڕه‌كی عه‌لی كه‌مال.
– دانانی محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ محاویله‌ی 6 فیده‌ری 265 گه‌ڕه‌كی موكریان.
– گواستنه‌وه‌ی چه‌ند محا‌ویله‌یه‌ك له‌سه‌ر فیده‌ری 406 بۆ فیده‌ری 306.
– دانانی یه‌ك محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ مساعدی ژماره 2 له فیده‌ری 48ـی مساعد لە گه‌ڕه‌كی گۆیژە.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بودجه‌ی پرۆژه‌كه بریتییه له 127 ملیۆن و 318 هەزار دینار و دەکەوێتە سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژهه‌ڵات.
دەشڵێت، پرۆژەکە له‌لایه‌ن كۆمپانیای (تۆكمە) جێبه‌جێدەكرێت و بڕیارە لە ماوەی 90 رۆژدا تەواوبكرێت.