بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان دەستی پێ کرد
یەکشەممە، 13-04-2025، بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان، لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
كۆنفڕانسه‌كه، دەرفەتێکی گونجاو و کەشێکی ئازاد دەڕەخسێنێت و ده‌بێتە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ڕۆڵ و كاریگەریی ئافرەتان له نێو ئۆرگان و ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانسه‌كه، هه‌وڵ ده‌درێت ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی ژنان و خانمان بۆچوون و ڕوانگه‌كان یه‌كبخرێن و بڕیاریشه له ڕێگه‌ی پانێڵ و گفتوگۆكان، میکانیزم و چارەی گونجاو بۆ هەموو ئەو پرسانەی پەیوەستە بە بەهێزترکردنی ڕۆڵی ئافرەتان و سوود وەرگرتن لە تواناکانیان لەناو گشت کایەکان بدۆزرێنه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرێت.
له كۆنفرانسه‌كه پرسه حزبییەکان، سیاسی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و بەڕێوەبردن، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت .