كورد بەشداریكی كارابوو لە ڕزگارکردنی عێراق
22 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعسدا تێپەڕ دەبێت کە لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا گەلی کورد و عێراق لەژێر زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس ڕزگار کرا،
کورد ڕۆڵێکی گەورەی لە ڕزگارکردنی عێراق هەبوو ڕژێمی بەعس بە درێژای مێژوو هەوڵی قڕكردنی نەتەوەی كوردی دا و ئەنفال و کیمیابارانی دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا،
كورد بەشدارییەكی كارای هەبوو لە ڕزگارکردنی عێراق لەدەستی ڕژێمی بەعسی ڕوخاو و بەڵام دوای ڕووخان تا ئێستا عێراق سەقامگیر نەبووە و کێشە و گرفتی زۆر هەیە و بەشێوازی جیا هەوڵی لە قالبدانی كورد و حكومەتی هەرێم دەدرێت .
پێش هێرشكردنە سەر بەغدا، جۆرج بوشی کوڕ، سەرۆکی ئهوكاتی ئەمریکا لەوتارێكدا داوای لە سەدام حسێن كرد لەماوەی 48 کاتژمێردا دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێت و خۆی و كوڕەكانی عێراق جێبێهڵن، بەڵام سەدام حسێن بە داواكە رازی نەبوو.
هەربۆیە هاوپهیمانان به سهرۆكایهتی ئهمریكا بڕیاریدا لە كاتژمێری سفردا هێرش بكاتە سەر عێراق و كۆتایی بەڕژێمەكەی سەدام و دارودەستەكەی بهێنێت.
هاوكات لە كاتژمێر 5:30 خولەكی بەرەبەیانی 20ی ئازاری 2003 ئەمریكا و هاوپەیمانانی یەكەم گورزی ئاسمانیان لە عێراق وەشاند بەمەبەستی لەناوبردنی رژێمی بەعس، لە 9ی نیسانی هەمان ساڵ و دوای تێپەڕبونی 21 رۆژ، بەغدا لەلایەن هاوپەیمانان بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراو پەیكەری سەدام حسێن لە پایتەختی عیراق روخێنرا.
رۆژی دواتر، لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی و موشەکی دورهاوێژەوە زۆربەی سەربازگە و بنکە سەربازییەکانی حکومەتی عێراق لە بەسرە، موسڵ، کەرکوک و دەوروبەری بەغدا کرانە ئامانج.
رۆژی 25ی ئازاری 2003، نزیکەی 4000 سەربازی هێزی دەریایی مارێنز لە رێگەی ئاوی کەنداوەوە گەیشتنە شاری ناسریەوە و بەرەو بەغدای پایتەخت پێشڕەوییان دەستپێکرد.