شانێكی یەكێتی سەردانی پارتی دەكات

هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی پێشوازی لە شانێكی یەكێتی كرد كە بە مەبەستی پیرۆزبایی دووبارە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تاجەگوڵینەوە سەردانی پارتیان كردبوو.

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کوێخا سیروان نەجم، جێگری سەرپەرشتیی یەکێتی لە کەرکووک – سەڵاحەددین بووە

ڕۆژی شەممە 5ـی نیسانی 2025، دوای تێپەڕینی نزیکەی هەشت ساڵ بەسەر ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارتی، لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک کرایەوە.

دڵخوازەكانتان