72 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر و دهۆک داخراون
هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران بەردەوامن بۆ گرنگیدانی زیاتر بە ژینگەی هەرێم و داخستنی هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان.
بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێکاری یاسای دژی هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە ژینگە پیس دەکەن، لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەش تەنیا لە هەولێر لە کۆی 138 پاڵاوگە 59 پاڵاوگەی سووتەمەنی داخراون، ئەمە لەگەڵ داخستنی 13 پاڵاوگەی دیکە لە سنووری دهۆک.
ڕ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، کەشوهەوای کردووە بە پێشینەی کارەکانی و ئەمەش بووەتە هۆی دامەزراندنی ژمارەیەک پرۆژەی تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
ڕۆژی یەکشەممە، 12-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەردوو شاری هەولێر و دهۆک.
پرسی ژینگەپارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە سەرۆك وەزیران دەڵێت:” پێویستە ژینگە ئەرک و خەمی هەموومان بێت و دەبێت ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین و پاراستن و پاکڕاگرتنی ژینگە، ئەرکی هەموو لایەکە.”