سەرۆک وەزیرانی عێراق پتەوکردنی هاریکاریی دارایی و بانکیی لەگەڵ شاندێکی گەورەترین بانکی ئەمریکا تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ شێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی بانکی “جەی پی مۆرگان”ی ئەمریکی کرد و لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی هاریکاریی بواری دارایی و بانکیی و بەشداریکردنی بانکەکە لە دابینکردنی پارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان کرا.
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر میکانیزمی حەواڵە داراییەکان بۆ ئەوروپا و ئەمریکا و گەیشتنیان بەو کەسانە کرا کە پێویستە بۆیان ڕەوانە بکرێت.
سوودانی جەختی لە گرنگیی فراوانکردنی هاوبەشیی نێوان بانکەکانی عێراق و جەی پی مۆرگان کردەوە و ڕاشیگەیاند حکومەت ئامادەیە هەموو جۆرە پشتیوانییەک بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە پێشکەش بکات.
لای خۆشیەوە شاندی جەی پی مۆرگان ڕایگەیاند ئامادەیە هاریکارییەکانی لەگەڵ عێراق زیاتر بکات و ڕاستەوخۆ یاخود لە ڕێی دامەزراوە داراییە هاوبەشەکانییەوە پارەی چەند پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لە عێراقدا دابین بکات.
جەی پی مۆرگان بە سەرمایەی 3.67 ترلیۆن دۆلار گەورەترین بانکی فرەڕەگەزی ئەمریکییە و بە سێیەم گەورەترین بانکیش دادەنرێت لە جیهاندا.