سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی سەردانی بەرهەم ساڵحی کرد

یەکشەممە، 06-04-2025، سیداد بـــارزانی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بــــارزانی و  بە یاوەریی عەلی حوســـێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانیی پارتی، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و گەیاندنی پەیامیی سەرۆک بارزانی بۆ پرسەی خوالێخۆشبوو “بەڵێن ساڵح”ـی برایان، سەردانی ماڵ و خانەوادەی دکتۆر بەرهەم ساڵحیان کرد.

لای خۆیانەوە دکتۆر بەرهەم، برا و  خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، سوپاسی سەرۆک بارزانیان کرد بۆ پەیامی پرسە و بەسەرکردنەوەیان.

ڕۆژی یەکشەممە، 30-03-2025، بەڵێن ساڵح، پێشکێشکار لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا، بەهۆی جەڵتەی دڵ، لە ویلایەتی ڤێرجینیای وڵاتەکە کۆچی دوایی کرد کە دەکاتە  برای بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق.

بەڵێن ئەحمەد ساڵح، ساڵی 1961 لە شاری هەڵەبجە لە دایک بووە. لە ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە. لە ساڵی 1996ـەوە چووەتە ئەمەریکا و لە مانگی 12ی ساڵی 1999ـەوە بووە بە کارمەندی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا.

دڵخوازەكانتان