مەسرور بارزانی: ڕێککەوتن لەسەر کارنامەی حکومەتی نوێ کراوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و ڕێککەوتنیش لەسەر کارنامەی حکومەت کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازيی له باڵيۆز دانيال ڕوبنستين، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانەی ئهمريكا له عێراق کرد.
له كۆبوونهوهدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی ڕێکار و هەنگاو و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش و ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و ڕێککەوتنیش لەسەر کارنامەی حکومەت کراوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی هەموو ئاستەنگەکان لەم بارەوە.