لێخۆشبوون و داشکاندنی سەرپێچیی هاتووچۆ درێژکرایەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری لێخۆشبوون و داشکاندنی 20% بۆ قەرزی سزای سەرپێچی هاتووچۆ درێژکردەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بریتی بوو لە گفتۆگۆکردن لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژکردنەوەی بڕیاری تایبەت بە داشکاندنی ڕێژەی 20%ـی سزای سەرپێچیی هاتووچۆیە تاوەکو 2025-06-30ـی ئەمساڵ، بەمەش هەزاران کەس لێی سوودمەند دەبن.
بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، داشکاندنی 20% قەرزی کەڵەکەبووی سزای سەرپێچی هاتووچۆ تا 2025-06-30 درێژکرایەوە.
ئەمە دووەمین جارە داشکاندنی سزای سەرپێچی هاتووچۆ درێژ دەکرێتەوە، پێشووتر ڕۆژی 2024-03-24، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی سزا کەڵەکەبووەکانی هاتووچۆی دەرکرد.