سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕۆژی جلی نەتەوەیی پیرۆز دەکات

دووشەممە، 10-03-2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕۆژی جلی نەتەوەیی لە هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان پیرۆز کرد. 

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ پەیامەکەی، ڤیدیۆیەکیشی بڵاو کردووەتەوە و لەسەری نووسیوە: “ڕۆژی جلی نەتەوەیی، جوانیی هەمەڕەنگیی کولتووری و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی کوردستانمان نیشان دەدات.”

جلوبەرگ یەكێكە ‌لە هێما سەرەكییەكانی ناسنامەی نەتەوەیی و گەلان و نەتەوەكان لێك جیا دەكاتەوە.  لە هەرێمی كوردستانیش، ڕۆژی 10ی ئادار وەك ڕۆژی جلی نەتەوەیی دیاری كراوە ‌و هاووڵاتییان لەو ڕۆژەدا جلوبەرگی ڕەنگاورەنگی نەتەوەیی خۆیان دەپۆشن.

جلوبەرگی کوردی مێژوویەکی دێرینی هەیە و بەپێی ناوچەکانیش شێوازی دیزایین و دوورینەکەی دەگۆڕێت، لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمیش گۆڕانکاری لە مۆدێلەکانی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەوایدا کراوە، بەڵام هێشتا ڕەسەنایەتی و مۆرکی خۆی ون نەکردووە و بە یەکێک لە جلوبەرگە نەتەوەییە جوانەکانیش دادەنرێت بەهۆی  ڕەنگاوڕەنگی و شێوازە تایبەتەی کە هەیەتی بەتایبەت جلوبەرگی کوردیی خانمان.

دڵخوازەكانتان