سەرۆک بارزانی و هادی عامری تاوتوێی چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایان کرد
سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق.
بارەگای بارزانی، باسی لەوەشکردووە: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوو