سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی بەریتانیا دەکات
لە دیدارێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێزی لە بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا، کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رکی تازه‌یدا بۆ خواست.
لاى خۆیەوە، به‌ڕێز باڵیۆزی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاریی حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بواره‌کاندا کردەوە.
پەیوەندییەکانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.