نێچیرڤان بارزانی: ئێستا کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نییە لە عێراق

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە میونشن ڕایگەیاند: بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کە ئێستا کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نییە لە عێراق، چونکە هێشتا داعش هەڕەشەیە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان و سووریاش.

یەکشەممە 16ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکامان گوت: پرسی سەرهەڵدانەوەی داعش ئێستا پرسێکی جددیە، چونکە ئێمە لە هەرێمی کوردستان داعش بە هەڕەشەیەکی ئەمنی دەبینین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و سووریا.

نێچیرڤان بارزانی گوتی: پێمان وایە ئێستاش عێراق بە تێکڕا، پێویستی بە هێزەکانی نێودەوڵەتی هەیە و ئەمە بۆچوونی هەرێمی کوردستانە، گوتیشی: ئێمە وەک هەرێمی کوردستان پێمان وایە ئێستا کاتێکی دروست نییە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە، چونکە عێراق بارودۆخێکی تایبەتی هەیە و پێویستی بە یارمەتی هەیە، ڕەنگە بۆچوونەکانیشمان لەو بارەیەوە لەگەڵ عێراقدا جیاواز بێت، بەڵام ئەوە ڕاستییە و عێراق پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە یارمەتی بدەن.

دڵخوازەكانتان