سەرۆك بارزانی پەیامێك بۆ یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بڵاو دەكاتەوە

سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیامێكی بۆ یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “لەو یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی یەكگرتووی ئیسلامی و سەركردایەتییەكەی لە پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و عێراق هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/2/2025، سەرۆك بارزانی، پەیامێكی بۆ یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بڵاو كردەوە و دەڵێت: “بە بۆنەی 31ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی لە برای بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەم، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.”

سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “لەو یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی یەكگرتووی ئیسلامی و سەركردایەتییەكەی لە پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و عێراق و هەڵوێستەكانیان لە وێستگە جیاجیاکاندا هەیە، هەروەها جەختیش لە پێویستیی پێكەوەیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسیەكان و دەستگرتن بە هێڵە ستراتیژییەكان و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە.”

دڵخوازەكانتان