ئەنجوومەنی باڵای فەتوا : دانانی مه‌رجی غه‌رامه له په‌شیمان بوونه‌وه له مامه‌ڵه حەرام دەکات
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دانانی مەرجی غەرامە لەکاتی پەشیمان بوونەوە لە مامەڵەکان و کارپێکردنی دروست نییە و حەرامە.
چوارشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2025، دکتۆر عەبدوڵلا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت : دانانی مه‌رج له مامه‌ڵه‌كاندا دروست نییه و وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌رانبه‌ر به په‌شیمان بوونه‌وه بەهەمان شێوە دروست نییه و ده‌چێته خانه‌ی خواردنی ماڵی خه‌ڵك به به‌تاڵ و بێ به‌رانبه‌ر، بەڵگە بۆ ئەمەش ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ.
گوتەبێژی یەکێتی زانایان گوتیشی: ئه‌گه‌ر لایه‌نێك سوور بوو له‌سه‌ر ڕواندنی مامه‌ڵه‌كه و وه‌رگرتنی ئه‌وه بڕه پاره‌یه ده‌رچه‌ی شه‌رعی ئه‌وه‌یه سه‌ر له‌نوێ كڕیاره‌كه به فرۆشیاره‌كه‌ی بفرۆشێته‌وه به‌كه‌متر یان زیاتر یان به پێچه‌وانه‌وه، بەڵام له كاتی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی كڕیار یان فرۆشیارو قەبووڵكردنی په‌شیمان بوونه‌وه‌كه دروسته نوسینگه‌كه كرێی ده‌ڵاڵی وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه‌كه له دانیشتنی مامه‌ڵه‌كه‌دا بێ یان مه‌رجی په‌شیمان بوونه‌وه‌یان له نێوانیاندا دیاری كردبوو ، بەڵام
به كه‌متر له سێ ڕۆژ په‌شیمان بوونه‌وه. له‌و كاته‌دا نابێت كرێی ده‌ڵالی وه‌ربگیرێت.
عەبدوڵلا شێرکاوەیی باسی لەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان گرفتاربوون بەم بابەتە و ڕۆژانە پرسیارێکی زۆرمان ئاڕاستە دەکرا، لەسەر هەبوونی ئەو جۆرە مامەڵەیە و مامەڵەی دیکەی هاوشێوە، هەر بۆیە ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، ئەم فەتوایەی دەرکرد.
ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی باڵای فەتوایە:
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن نوسیگه‌كانی خانووبه‌ره له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ده‌قی قه‌واڵه‌ی گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره بووه‌ته عورفی نوسینگه‌كان مه‌رجی ئه‌وه ده‌نوسرێت كه هه‌ر یه‌كێك له كڕیار یان فرۆشیار په‌شیمان بێته‌وه ده‌بێت بڕێك پاره بدات به لایه‌نی به‌رامبه‌ری، ئایا وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه دروسته، له كاتێكدا ڕه‌نگه (جاری وا هه‌یه) هه‌ردوو لایه‌ن دوای په‌شیمان بوونه‌وه به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌ده‌ن به به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ؟
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 24/12/ 2024ز به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
دانانی ئه‌و مه‌رجه له مامه‌ڵه‌كاندا دروست نییه‌و، وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش به‌رامبه‌ر به په‌شیمان بوونه‌وه دروست نییه و ده‌چێته خانه‌ی خواردنی ماڵی خه‌ڵك به به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] (سورة البقرة من الآية:188)، وه ئه‌صل ئه‌وه‌یه مرۆڤ له مامه‌ڵه‌كردندا لێبورده بێت و به‌بێ به‌رامبه‌ر و له‌به‌ر ڕه‌زاه‌مه‌ندی خودا چاوپۆشی بكات له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر په‌شیمان بووه‌وه ، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان- صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: (مَنْ أَقَالَ نَادِمًا بَيْعَتَهُ، أَقَالَ الله عثرته يوم القيامة) رواه ابن حبان (5029)
وه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك سوور بوو له‌سه‌ر ڕواندنی مامه‌ڵه‌كه و وه‌رگرتنی ئه‌وه بڕه پاره‌یه ده‌رچه‌ی شه‌رعی ئه‌وه‌یه سه‌ر له‌نوێ كڕیاره‌كه به فرۆشیاره‌كه‌ی بفرۆشێته‌وه به‌كه‌متر یان زیاتر یان به پێچه‌وانه‌وه.
وه له كاتی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی كڕیار یان فرۆشیارو قبوڵكردنی په‌شیمان بوونه‌وه‌كه دروسته نوسینگه‌كه كرێی ده‌ڵاڵی وه‌ربگرێت، مه‌گه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه‌كه له مه‌جلیسی مامه‌ڵه‌كه‌دا بێ یان مه‌رجی په‌شیمان بوونه‌وه‌یان له نێوانیاندا د‌یاریكردبوو به كه‌متر له سێ ڕۆژ په‌شیمانیش بوونه‌وه له‌و كاته‌دا نابێت كرێی ده‌ڵالی وه‌ربگیرێت.
والله تعالی أعلم..
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان