بڕیاری لێخۆشبونی باج دەرچوو
بڕیارێکی لێخۆشبوون بۆ باجی ئەو کۆمپانیایانە دەرچوو، کە سەردانی فەرمانگەکانی باجیان نەکردووە، بەپێی یاسا، مانگانە لەنێوان 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکران، بەڵام ئێستا لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە ئەمڕۆ 27ی1ی2025 دەرچووە پاڵپشت بە بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار دراوە: “بە دێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردنی ئەو کۆمپانیایانەی، کە تازە دامەزراون و نەیانتوانیوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج بکەن، بە مەبەستی خۆتۆمارکردن و کردنەوەی دۆسییە بۆیان، تاوەکوو 30ی6ی 2025 ماوەیان درێژ کرایەوە.”
ئاماژە بەوەش دراوە، هەر سزایەک، یان باجێکیان لەسەر بێت، لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت، بەڵام دوای 30ی6ی 2025 دەرفەتی دیکەیان پێنادرێت.
ئەو کۆمپانیایانەی دامەزراون و دۆسیەی باجیان نەکردووەتەوە، بڕیارکه دەیانگرێتەوە، بەپێی یاسا مانگانە لەنێوان 700 هەزار بۆ دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکران، بەڵام ئێستا لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.”
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، ئەوانەی بڕیارەکه دەیانگرێتەوە، دەبێ سەردانی فەرمانگەکانی باج بکەن.