ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردوە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دون، بۆ بەردەوام بون لە كارەكانیان، پێویستە فۆرم پڕ بکەنەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە تەمەنی یاسایی خانەنشینیان تەواوکردووە و خاوەنی شەهیدن فۆڕمێک پڕبکەنەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ی ساڵی 2014، بڕگەی سێیەم لە خاڵی دوو هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواوكردووە و بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە تاوەکو کاتژمێر دووی سبەینێ پێنجشەممە ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە”.

وەزارەتەکە دەڵێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بۆ ئەوەیە داتاکانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بەردەوامبوونیان لەخزمەت.

دڵخوازەكانتان