پرۆژەی “هەژماری من” ڕێگەیەکی نوێی تۆمارکردن دەخاتە بەردەم فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پرۆژەی “هەژماری من” لەمەودوا  فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆماربکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بژاردە نوێیە بەشێکە لە هەوڵەکانی “هەژماری من” بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکو بتوانن بەشێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆماربکەن.  

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:https://enketo.moda.digital.gov.krd/x/9jPTAyDU

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پرۆژەی “هەژماری من” بکەن بە ژمارە (1991). سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 9:00 شەو بەردەستە.

دڵخوازەكانتان