له دۆستایه‌تییه‌وه بۆ هاوئاهه‌نگی سیاسی
هیوا ئەحمەد
وڵاتی فەڕەنسا ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و كارەكتەرێكی سەرەكی یەكێتی ئەوروپایە، ئەم وڵاتە وەک ناوەندی دیپلۆماسی جیهانیی ڕۆڵدەبینێت و لە زۆرینەی پرسە جیهانییەكاندا ئامادەگی هەیە. ستراكچەری فەڕەنسا وەك ناو بژیوانی نێودەوڵەتی خۆی نمایش دەكات و بەشدارییەكی كارایشی هەیە لە ئەركی ئاشتی پارێزی جیهانییدا. فەرەنسا پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ كورددا هەیە. زۆرجار وەک دۆست مامەڵەی له‌گه‌ڵ كردووە، له‌سه‌ر دۆزی كورد هەڵوێستەكانی ئەرێنی و تا ئاستێكیش كاریگەربوون.
لە دواین جاردا نێچرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی فەرەنسا سەردانی ئەو وڵاتەی كرد. وەک سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەم وه‌ک نوێنه‌ری ئاشتی لە ناوچه‌كه باشداری له مەراسیمی دووبارە كردنەوەی كاتێدرالی نۆتردام دا كرد. له په‌راوێزیشدا چه‌ند دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌ركرده‌كانی جیهاندا ئه‌نجامدا. كۆمەڵێك هەنگاوی ئەرێنی و باش بوون. دەبێت ئەوە بوترێت كارامەییە دیپلۆماسییه‌كان دەرفەتی گونجاو دەرەخسێنیت و ڕۆڵی ده‌بێت له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای زلهێزەكان له‌سه‌ر كورد.
ئەوەی لەم وتارەدا جەختی لەسەر دەكەینەوە په‌یوه‌ندی كورد و فه‌ڕه‌نسایه. كە پێویسته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت وەبەرهینان لەو پەیوەندییەدا بكرێت. له په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تییه‌وه بیگۆڕێت بۆ هه‌ماهه‌نگی سیاسی. بۆ ئه‌وه‌ی دەستكاری پەیوەندییەكان بكرێت. دەبێت كارلێكه نادیاره‌كانی پشتەوەی سیاسه‌تی ئەو وڵاتە بەهەند وەربگرێن. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە كار له‌گه‌ڵ لینكی ئەو ڕەگەزانە بكرێت كە ئۆردەری سیاسەتی فەڕەنسا لە قاڵب دەدەن.
بیرمان نەچێت فەڕەنسا وڵاتی فرەییە، ئه‌مه‌ش ئەو ئه‌وفاكتە بەهێزەیە كە وادەكات فەڕەنساییەكان پێداگربن لەسەر ڕێزگرتنی جیاوازی و یەكتر قبوڵكردن. ئەم خەسڵەتەش ڕەنگدانەوەی هەیە لە چۆنایەتی سیاسەتی ئەو وڵاتەدا. بەشێكی بەرچاوی مانفێستی سیاسەتی فەرەنسی داكۆكیكارییە لە گروپە ئەتنیك و ئاینزاكان و بەها مرۆڤایەتییەكان. یەكێك لە ڕەگەزە جەوهەرییەكانی تر كە پێویستە بەهەند وەربگیرێت نۆرمە كۆمەڵایەتییەكانی ئەو وڵاتەیە كە ڕۆڵێكی گەورەیان هەیە لە چۆنییەتی كلتوور و ڕه‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌ر ئه‌م ڕیفۆرمە كۆمەڵایەتییانەش ده‌بن بە ڕێسا، وەك یاسایەكی نەنوسراو حكومدەكەن و لەگەڵ یاسا بنچینەیەكان كارلێك دەكەن و دەبن به به‌شێك له شكڵگرتنی ئۆرده‌ری سیاسی وڵات. ئەو نۆرمە كۆمەڵایەتیانەش خۆی لە پرسەكانی ئازادی تاك و ڕەمەكە بایۆلۆژی و سروشتییه‌كانی مرۆڤ و هاوسەنگی لە كار و بەركەوتندا ده‌بینێته‌وه، توخمێكی تری شكڵگرتن و ئاڕاسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته پارتە سیاسییەكانن، كە به‌شدارن له داڕشتنی ئەجندای فەڕەنسسییەكان. ئه‌م پارتانه نوێنەرایەتی بەرژەوندییەكانی دەنگدەرانیان دەكەن و ناوەندی كاركردنی دیموكراسین.
ئەمانە هه‌ندێك له‌و ڕەگەز و توخمە سەرەكییانەن كە كاریگەری بەرچاویان هەیە، لەسەر چۆنییه‌تی ئه‌دای سیاسەتی فەڕەنسا و دەتوانرێت مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت. گرنگه به‌ها فه‌ره‌نسییه‌كان له ئه‌دای پراكتیزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا ڕه‌نگبداته‌وه. چونكه ئه‌و وڵاته بۆ چۆنایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی پێوانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. دەبێت ئەوە لەبەر چاو بگیرێت ستراتیژییەتی سیاسەتی فەڕەنسا، دەرهاویشتەی پێكهاتە وجودی و دیدگای تایبەتی (خانەی بیر)ی فەڕەنسییەكانە . عەقڵیەتی پشتەوەی فەرەنسا بە ڕژدی له هه‌وڵی بەرەوپێشبردن و پاراستنی هاوشێوه‌ی مۆدێلەكانی سیاسەتی خۆیەتی له به‌رده‌م هەر ئاڵنگارییه‌كاندا.
پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین نابێت كورد ده‌رفه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له ده‌ستبدات، چونكە فه‌ڕه‌نسا ئه‌و كۆڵۆنیاڵه نێوه‌ندكاره‌یه، كە ده‌توانێت جڵەو بگرێته ده‌ست و مانا ببه‌خشێت به جیۆپۆله‌تێكه‌جیاوازەكان. سه‌رەڕ‌ای ئه‌مه‌ش فه‌ڕه‌نسا هەمیشە ئەوەی لە توانادا هەبووە. كێشەیەكی ناوچەیی بكات بە پرسێكی جیهانی و خۆشی كاریگەری لەسەر ڕەوتی پرسەكە دابنێت.