کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد
کاتژمێر 12:40 خولەکـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 02-12-2024، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی 97 کاندیدی دەرچوو؛ دەستی پێ کرد.
محەممەد سلێمان، کاندیدی دەرچووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، وەکوو بە تەمەنترین ئەندام، سەرۆکایەتیی یەکەمین کۆبوونەەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.