بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت
به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئوکتوبەر کاتژمێر 4 پاش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی دیمکوراتی کوردستان، لەهەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كوردستانیان پاڵپشتی له لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ن
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی كاندیدانی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه، چین و توێژه جیاوازه‌كان لیستی 190ی پارتی به لیستی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیهێنه‌ری ئارامی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن ده‌زانن و ده‌ڵێن، پارتی به خزمه‌تكردن و باشتركردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییان وه‌ڵامی ده‌نگی خه‌ڵك ده‌داته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسه‌ران و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن، هاووڵاتییانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌ڕێن و گه‌رمیان ده‌نگ به لیستی190ی پارتی بده‌ن و ده‌ستی ئاوه‌دانی و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و پڕۆژه گه‌شتیاری و پیشه‌ییه‌كان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كانیان.
پارتی به دروشمی ئارامی و ئاوه‌دانی، پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری و به لیستی ژماره 190 له هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی