مەسرور بارزانی و باڵوێزی ڕووسیا، پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان دووپات كردەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە درێژ دەکاتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێ لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تاکو ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین بۆ پێنج رۆژى دیکە واتە تاکوو سەعات (١٢)ی شەوى شەممە لەسەر یەکشەممە (2024/10/5) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی درێژ بکرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیدەگەیەنێ، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕ بکەنەوە، ئێستا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش بەهەمان شێوەیە لەم ماوەیەدا دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو پێنج رۆژەدا دەرچوانى هەردوو خولى یەکەم و دوەم فۆرمى زانکۆلاین پڕ بکەنەوە.
هاوكات، وەزارەتى خوێندنى باڵا ئهوهشی خسته ڕوو، تاکوو پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە (71%)ى دەرچوانى ئەمساڵ داواکارییان لە ڕێگەى زانکۆلاین پێشکەش کردوە، واتە (٣٩٠٠٠) سى و نۆ هەزار دەرچوى ئەمساڵ و (٦٠٠٠) شەش هەزار دەرچوى ساڵانى پێشوو تاکوو ئێستا داواکارییان پێشکەش کردووە.
وهزارهتهكه جهخت لهوه دهكاتهوه، كه ئەمە دوایین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە، هەربۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕ نەکردۆتەوە، پێویستە لە ماوەى ئەو پێنج رۆژەدا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین