سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات
سهرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات و ڕایدهگهێنێت سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
دهقی پهیامی سهرۆك مهسعود بارزانی: بەناوی خودای مەزن و دلۆڤانبەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادریبەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (غاندی شێخ محەمەد کەریم)ـی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت.پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.انا للە و انا الیە راجعونمسعود بارزانی