سوودە تەندروستیەکان خورما

خورما یەکێکە لە خواردنە تەندروستەکان کە لە مانگی ڕەمەزاندا بایەخێکی زۆری پێ دەدرێت لەلایەن ڕۆژووگرانەوە. بەگشتی لە رەمەزاندا گرنگیەکی زۆر بە شیرینی و جۆرەکانی دەدرێت، بەڵام ئەگەر دەتەوێت کاریگەری و زیانی لەسەر تەندروستیت نەبێت، باشترە خورما هەڵبژێریت لەکاتی بەربانگدا. پزیشکان جەخت لەوەدەکەنەوە خواردنی خورما، دەبێتە هۆی خێراکردنی هەرس و کرداری مژینی خۆراک لەماوەی نیو کاتژمێردا، هاوکات هاوکاری گەدەش دەکات کە بەشێوەیەکی تەندروست کرداری هەرس ئەنجام بدات. خورما لەکاتی بەربانگدا دەبێتە هۆی بەخشینی وزە بە لەش و چالاکی دەکات، ڕێگا نادات تووشی کرژبوونی هەرس بێت لە ڕەمەزاندا، هاوکات خواردنی 7 دەنک خورما یەکسانە بە بەخشینی ئەو وزەیەی یەک پارچە میوە پێتی دەدات. خورما هاوکاری گەدە دەکات تا ماددەی شەکر بەخێرایی هەرس بکات، لەکاتێکدا خورما بڕێکی زۆر شەکری تێدایە بەڵام سوودبەخشە و دروستکراو نییە. خورما لە بەربانگدا دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ لەش تا سوود لە ڤیتامین و کانزاکان وەربگرێت، چونکە خورما بڕێکی زۆر سیلینیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسۆمی تێدایە، لەهەمانکاتدا دژی شێرپەنجە و بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە، چونکە دژە ئۆکسانە. بەهۆی بوونی پۆتاسیۆمەوە لێدانی دڵ ئاسان دەکات و پەستانی خوێن ڕادەگرێت و ئێسک بەهێز دەکات. خورما ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین 6، کە دژی هەوکردن و نەخۆشیەکانی دڵ و ڕۆماتیزمە و کۆڵۆنە، هاوکات سەرچاوەی ڤیتامین سیە کە خانەکانی لەش و پێست نوێ دەکاتەوە. خورما بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن لە ڕەمەزاندا ئاساییە خواردنی، سەرەڕای بوونی شەکری کلوکۆز و سوکرۆز تێیدا، چونکە سوودی هەیە. جگە لە بەربانگ خورما دەتوانرێت پارشێوانیش بخورێت و سوودی زۆر هەیە و لەکاتی ڕۆژوودا وزەت پێدەدات.

دڵخوازەكانتان