ئامانج ڕەحیم: لیژنەی باڵای پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: یاداشتنامەی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان بەرهەمی باشی دەبیت، بەتایبەتی لەبوواری وزەدا، دوای گەڕانەوەی شاندەکەش، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پێکهێنانی کابینەی نوێ، دەکرێت.

پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وتی یاداشتنامەی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان بەرهەمی باشی دەبیت، بە تایبەتی لە بوواری وزەدا. دروستکردنی ئەو پەیوەندییە و یاداشتنامەی نێوان هەردوولا، کە ئێستە سەرقاڵی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانین، گرنگیی و بایەخێکی باش دەبێت.

دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئامانج ڕەحیم، گوتی: لەگەڵ گەڕانەوەی ئەم شاندە بۆ هەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆ دەبنەوە.

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، باسی لەوەش کرد: تاوەکو ئێستا قسە لەسەر پۆستەکان نەکراوە.

ئامانج ڕەحیم، جەختی لەوەش کردەوە “هەولێر و بەغدا  لەبارەی مووچە ڕێککەوتنی هاوسەنگییان کردووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ کردووە.” 

دڵخوازەكانتان