رێباز حەملان: حكومەتی هەرێم هەموو داواكارییەكانی بەغدای جێبەجێكردووە
ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، تیمێكی بەغداد لە هەولێرن كە بەشێكیان كار لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەران دەكەن و بەشێكیان لەسەر خانەنشینی كاردەكەن و ئەگەر لیستەكان تەواوبكرێن ئەوا سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق لە بەغداد بەڕێوەدەچێت و بڕیار لەبارەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.
وتیشی، “حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم سەرجەم داواكارییەكانی بەغدای لەبارەی خانەنشینی و فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە( میزان المراجعە)ی جێبەجێكردووە”.
راشیگەیاند، ئەگەر دوای ئەم هەنگاوانە بەغداد مووچە نەنێرێت ئەوا بابەتەكە بە سیاسی كراوە.