سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن كۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئینتیقاليی باشووری یەمەن کۆ بووەوە و دۆخی گشتیی عێراق و یەمەن و گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کران.

ئەمڕۆ سێشممە 21/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئینتیقاليی باشووری یەمەن کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و یەمەن و گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کران. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئاراميی ناوچەکە.

دڵخوازەكانتان