سەرۆکی حکوومەت لهگەڵ وهزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆ بووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووريی داڤۆس، لەگەڵ خالید ئەلفالح، وەزیری وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی کۆ بووەوە، وەزیری وەبەرهێنانی سعوودی، سڵاو و ڕێزی شا سەلمان و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعوودیە دەربڕی.