سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سه‌ركۆماری ئازەربایجان کۆ بووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سه‌ركۆماری ئازەربایجان کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک عەلیێڤ خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە نیشان دا و ئاماژەی بە پەیوەندیی دێرینی نێوان ئازەربایجان و گەلی کورد کرد، سەرۆکی حکوومەتیشی بانگهێشتی ئازەربایجان کرد و ڕاشیگەیاند کە لە بەرنامەیدایە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات. هەروەها ئامادەییشی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان باکۆ و هەولێر دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوئاهەنگیی کۆماری ئازەربایجانی کرد و جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.

دڵخوازەكانتان