وەزارەتی تەندروستیی بۆ پشووەکانی سەری ساڵ 17 ڕێنمایی بڵاو کردەو
سێشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، 17 ڕێنمایی بە مەبەستی بەردەوامیی خزمەتگوزاریی تەندروستیی و پزیشكییەكان لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ و خۆپارێزیی هاووڵاتیان، بڵاو کردەوە.
ڕێنماییەکانیش بریتین لە؛
1- دانانی لێژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیی و نەخۆشخانەکان.
2- بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو، پێویستە هێلی گەرمی پەیوەندیی هەبێت.
3- لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی لە سەرجەم شار و شارۆچكەکان، کراوە دەبن.
4- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستیی بە دەوامی ئێشکگری.
5- هاتنە ژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
6- ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (24) سەعات لە ڕێگای پەیوەندیی مۆبایلەوە لە (8) ی بەیانی تا (8) بەیانی و ڕۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
7- ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
8- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
9- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
10-هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
11- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
12- سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە، پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بن.
13- بانکی خوێن و خزمەتگوزاری دابینکردنی خوێن پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
14- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بن.
15- تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (24) کاتژمێر، هۆبەی پزیشکی فریاکەوتنیش خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
16- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بە شێوەی ئێشکگری.
17- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.