سبەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات تا 15-10-2024 بەردەوام دەبێت

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند “بانگەشە بە شێوەیەکی ئازادانە بەڕێوە دەچێت، بە لەبەرچاو گرتنی ئادابەکان بە شێوەیەکی گشتیی، هاوکات هەماهەنگییەکی باش دەکرێت، لەگەڵ دامودەزگای شارەوانیی پارێزگاکان“.

جومانە غەلای، گوتەبێژی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنەکان بۆ تەواوی پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئەو بانگەشەی کە لە پێشوودا دیاری کرابوو، لە سبەینێوە دەست پێ دەکات لەسەر بڕیاری کۆمیسیۆن ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دوای تەواو بوونی ئەو وادەیەی دیاری کراوە، لە دوای 24 کاتژمێریش بانگەشە کۆتایی پێ دێت”.

هاوكات دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:”

 ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەمڕۆ کۆ بووەتەوە و لیستی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کردووە کە ژمارەیان 1190 کەسە.

وتیشی :کۆمیسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە جێبەجێکردنی خشتەی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10-2024 بکرێت”.

دڵخوازەكانتان