سەدا 40ی توشبوانی شێرپەنجە دانیشتوی دەرەوەی كوردستانن

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستاندا لە ژێر ستانداردی نێودەوڵەتییەوەیە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، ئەگەر یەک حاڵەتی شێرپەنجی هەبێت ئێمە بەهەندی وەردەگرین.

ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵانە لە جیهاندا 19 ملیۆن تووشبوو نوێ تۆمار دەکرێت، تاوەکو ئێستا توشبووانی هەرێمی کوردستان لە ژێر ستانداردی نێودەوڵەتییە، کە لە 0.15%ـیە، بەڵام لە جیهاندا 0.19%ـیە.

ڕوونیشیکردەوە کە بەگوێرەی ستانداردی نێودەوڵەتی ساڵانە لە جیهاندا لە هەر 100 هەزار کەسێکدا 190 توشبوو تۆمار دەکرێت، لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستاندا 151 حاڵەت تۆمار دەکرێت.

وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند، 40%ـی نەخۆشانی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، کە ڕۆژانە بۆ چارەسەری کیمیایی و پشکنین و نەشتەرگەری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان توانییویەتی لە سەدا 90ـی سەرجەم چارەسەرییەکان لەسەنتەرەکان بەردەست بکات، هەروەها لەساڵی 2020 تا کۆتایی 2023، زیاتر لە 285 ملیار دیناری بۆ دەرمانی شێرپەنجە خەرج کردووە.

دڵخوازەكانتان