شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 08-07-2024، شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەنێو باڵەخانەی وەزارتی پێشمەرگە؛ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.

لیوا توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و پەرەپێدان لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەبارەی داواکارییەکانی حکوومەتی عێراق لە وەزارەتی پێشمەرگە، گوتی “ئەوان داوای ناوی چواری، کۆد، بایۆمەتری و شوێنی دەوامکردنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکەن؛ جگە لەوەش داوای ناوی سیانی دایکی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە”.

لیوا توانا سدیق دەلێت شاندەکەی حکوومەتی عێراق بەڵێنیان داوە، ئەگەر کێشەیەکیش لە لیستی مووچە هەبێت، ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڕانەگرن تا کێشەکە یان تێبینیەکە چارەسەر دەبێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و پەرەپێدان لە وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەوە کردەوە، وەزارەتەکە هەموو ئامادەکارییەکی بۆ پێشوازی لە شاندەکەی چاودێریی دارایی عێراق کردووە بە مەبەستی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان

دڵخوازەكانتان