گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دووپاتی کردەوە، من دەمەوێ خزمەتی هەموو خەڵکی كوردستان بكەم و بەرژەوەندی خەڵكم خستووەتە سەرووی بەرژەوەندی لایەنە سیاسییەكان و شانازیشی پێوە دەكەم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنی باش بۆ ئه‌وه‌ی چیتر مووچه نه‌بێته بابه‌تی میدیایی.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له ئاماده‌بووان له باره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من به ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز وه‌ڵامی دایه‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌ژماری من پڕۆژه‌یه‌كه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان و ئه‌وانه‌ی دژایه‌تیی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌كه‌ن، بۆ مه‌رامێكی سیاسی دژایه‌تی ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، پڕۆژه‌ی هەژماری من، نە پرۆژەیەكی شەخسییە و نە پرۆژەیەكی حزبییە، تەنیا شتێكە كە توانای دارایی بۆ هاووڵاتی دەگەڕێنێتەوە. ئەو هاووڵاتییە فەرمانبەرەی كە مووچە وەردەگرێ، ئەمجارە لە حكوومەت مووچەكەی وەردەگرێ، نە لە بەرپرسێكی سیاسی، نە لە بەرپرسێكی عەسكەری، نە مەجبووری كەسێك دەبێ كە خۆی بە گەورەتر بزانێ، توانای ماددی بۆ هاووڵاتی دەگەڕێتەوە و هاووڵاتی دەبێ بە خاوەنی ئیرادەی خۆی و خاوەنی حیسابی بانكیی خۆی.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چەندین خزمەتگوزاری هەیە كە لە هەژماری من بۆ هاووڵاتی پێشكەش دەكرێت. وابزانم 19 خزمەتگوزاریی جیاواز هەیە كە یەكێك لەوانە وەرگرتنی قەرزە. هاووڵاتی دەتوانێ قەرز وەربگرێ لە بانك، دەتوانێ ئیشوكار بۆ خۆی بدۆزێتەوە و لەوانەشە بتوانێ بزنسێك بۆ خۆی ڕێك بخات و بە مروری زەمان لەوانەیە دواتر بتوانێ پەرەی پێ بدات و گەورەتری بكات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، سوودمەندبوو لە پرۆژەی هەژماری من، دەتوانێ وەكوو هەموو كەسێك لە دونیای پێشكەوتوو، سوود لە خزمەتگوزاریی بانكی وەربگرێت. دەتوانێ لە جیاتی ئەوەی بە پارەی كاش مامەڵە بكات، بە كرێدیت كار مامەڵە بكات، نەك تەنیا لە كوردستان، لە دەرەوەی كوردستانیش. یانی پرۆژەیەكە تەنیا لە خزمەتی هاووڵاتیدایە، من نازانم بۆ دژایەتیی دەكەن؟ ئەوەی دژایەتیی دەكات و ئەوەی دژی پرۆژەی (هەژماری من) قسە دەكات، باوەڕ بكە یان لێی نازانێ، یانیش ئەوەیە كە نایەوێ هاووڵاتی خاوەن بڕیاری خۆی بێ و دەیەوێ هەمیشە وەكوو حزبی سیاسی هاووڵاتی بەكار بهێنێت، تۆ دەبێ ئەوەم بۆ بكەی ئەگینا مووچەت نادەمێ، تۆ دەبێ لەگەڵ من بی ئەگینا داتنامەزرێنم.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئەمجارە ئێمە هاتووین بە هاووڵاتی دەڵێین كەس خاوەنی تۆ نییە و خۆت خاوەنی خۆتیت، خوا خاوەنی تۆیە و خۆت خاوەنی خۆتیت، حكوومەت لە خزمەتی تۆدایە و ئەم پرۆژەیە بۆ تۆیە. دەچی مووچەی خۆت وەردەگری سەری مانگ، هیچ كەسێك نە ڕێگریت لێ دەكات، نە دەتوانێ گەورەییت بەسەردا بكات، بە عەكسەوە تۆ دەبیتە خاوەنی بڕیاری خۆت و خاوەنی دەسەڵاتی ماددی خۆت.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، هەژماری من دەتوانێت بووژانەوەیەكی یەكجار گەورەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان دروست بكات