پێنج کاندیدی کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید سەرکەوتن

لە هەڵبژاردنەکانی سوید پێنج کاندیدی کورد بۆ پەرلەمان دەنگی پێویستیان هێناوە.

ئاوارە هەورامی پەیامنێری کوردستان24 لە ستتۆکهۆڵم گوتی: “بەگوێرەی ئەنجامەکان پێنج کاندیدی کورد بەناوەکانی سارا سێپلە لە پارتی دیموکراتەکانی سوید، کادیر کەسیرگا سۆسیال دیموکرات، لاوێن رێدار سۆسیال دیموکرات، سەرکان کۆسە سۆسیال دیموکرات و  گولان ئاڤجی – لیبراڵ، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید دەنگی پێویستیان بە دەستهیناوە و سەرکەوتوون”.

دوێنێ 11ی ئەیلوولی 2022، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، ئەنجومەنی شارەوانی و هەرێمەکان لە سوید بەڕێوەچوو، 15 کورد بۆ پەرلەمان خۆیان کاندید کردبوو، ژمارەیەکی دیکەش بۆ ئەنجومەنی شارەوانی و هەرێمەکان کاندیدبوون.

دڵخوازەكانتان