ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز نییه چاره‌سه‌ر نه‌بێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند، هه‌نگاوی گرنیان بڕیوه بۆ دروستكردنی متمانه له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بارزانیش وتی، “ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز نییه چاره‌سه‌ر نه‌بێت”.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، له بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاند، “گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه و ئامانجدارمان كرد به ئاڕاسته‌ی هه‌مو لایه‌ن و دۆسیه جیاوازه‌كاندا و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌نگاوی گرنمان بڕیوه بۆ دروستكردنی متمانه له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كێشه و گرفته‌كانمان تێپه‌ڕاندوه كه ساڵانێكی دورودرێژه كه‌ڵه‌كه بوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها باس له دۆخی ناوچه‌كه و به‌ره‌و پێشچونه‌كان كرا كه له‌ماوه‌ی رابردودا رویانداوه، “جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق و دوربێت له گۆڕه‌پانی ململانێ و له‌باره‌ی زۆر پرسه‌وه كۆك بوین”.
سەرۆك مه‌سعود بارزانی، رایگه‌یاند، “خۆشحاڵم به دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی برام و سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا به ئامانجی به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانه كه له‌ماوه‌ی رابردودا داویه‌تی كه وایكردوه كرانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه دروستببێت له په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم و زۆر سوپاست ده‌كه‌م جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی”.
ئه‌وه‌شی وت، “پشتیوان به خوا به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و دوپاتمانكرده‌وه ئێمه ئه‌گه‌ر نیازپاكی هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز نییه چاره‌سه‌ر نه‌بێت و سوپاس بۆ خوا ئه‌م نیازه هه‌یه و رێزدار سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركردایه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌كات به‌م نیازه كه ئێمه‌ی گه‌یاندوه‌ته ئه‌م دۆخه گونجاوه و هیوادارین له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو عێراقییه‌كان بێت”.