سەرۆک بارزانی لەبارەی چه‌ند خاڵێك لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە

یەکێک لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەبێت، کە کۆمەڵێک پرس لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە تاوتوێ دەکات و یەکێک لەوانەش جێبەجێنەکردنی بەشێک لە خاڵەکانی ڕێككەوتنی لایەنەكانە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

پێش پێکهێنانی حکومەتی ئێستای عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت، کە زۆرینەی شیعە و سوننەکان لەخۆدەگرێت، لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن کە دەبێت حکومەتی عێراق جێبەجێیان بکات.

لەم سەردانەیدا سەرۆک بارزانی گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە دەکات، کە پەیوەندییان بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

 پێشتر پارتی لە چەند ڕاگەیێنراوێکدا نیگەرانیی خۆی لەبارەی جێبەجێنەکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەربڕیوە.

دڵخوازەكانتان