ئەنجوومەنی وەزیران کۆ دەبێتەوە و چەند پرسێكی مووچە تاوتوێ دەكرێن

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران، تاوتوێ دەكرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/7/2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکوومەتی فیدراڵی، بە گوێرەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینیی ژمارە 9ی ساڵی 2014 تاوتوێ دەكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجوومەنی وەزیران، بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی بابەتی وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕۆژی 1/7/2024 ئەنجام درا، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت.

دڵخوازەكانتان