سەرۆک بارزانی، بۆ جاری یەکەم دوای نزیکەی شەش ساڵ، گەیشتە بەغدا

کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.

ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ بەغدا پێکدێت لە: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ د. عەرەفات کەرەم ستوونی، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی؛ ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.  

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی لە شاری بەغدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و سیاسییەکانی عێراق دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکان دەبێت. کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و داوتر کاتژمێر 02:00 لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆ دەبێتەوە.

بە گوێرەی کارنامەی سەردانەکە، سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ لە بەغدا ئەم کۆبوونەوانەی دەبێت:

1.   لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق.

2.   لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

3.   لەگەڵ موحسین مەندەولاوی، سەرۆکی بە وەکالەتی پەرلەمانی عێراق.

4.   لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

5.   لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

6.   لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعە.

7.   لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

8.   لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننە.

9.   لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدەومی سوننە.

10. لەگەڵ باڵیۆزانی ئەمەریکا، فەرەنسا، ڕووسیا، ئێران، بەریتانیا، تورکیا و باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق

11. لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و سەرکردەی سیاسی و حزبی لە عێراق

سەرۆک بارزانی، بۆ جاری یەکەم دوای نزیکەی شەش ساڵ، گەیشتە بەغدا؛ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە دەکات. 

دڵخوازەكانتان