نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی نەمسا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/7/2، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستا‌ن له ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆ بووه‌وه.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن و ڕۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نهمساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى نه‌مسا له گه‌لى كوردستا‌ن و مافه ڕه‌واكانى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه “وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، دووپات كرده‌وه”.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستا‌ن، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.