شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا.

شاندەکە پێک هاتووە لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد.

ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبواری گومرگ و دەروازە سنوریەکان.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندەکە بۆ چارەی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ تیمی حکوومەتی عێراق کۆدەبنەوە، تیمەکەی حکوومەتی فیدراڵ پێک دێت لە محەممەد تەمیمی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و چەند بەرپرسێکی دیکە.

لای خۆیەوە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە کاتی هاتنەوەی تەرمی باوکی ئوسامە نوجێفی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەپرسی بودجە و مووچە لەگەڵ حکوومەتی عێراقی گەیشتوونەتە لێک نزیکبوونەوەی زۆر، ئەوەی ماوەتەوە پرسی جێبەجێکردنی مادەی 140 و هەناردەکردنەوەی نەوتە.

دڵخوازەكانتان