هۆكاری گرانی بەنزین لە شاری سلێمانی ئاشكرا دەكرێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “پێویستە حكومەت بەنزین بۆ پاس و تاكسییەكان دابینبكات تاوەكو نرخەكەی زیاتر بەرزنەبێتەوە”.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر بەنزین زیاددەكات و بازاڕی سووتەمەنی ئازادە و لەو سەرچاوانەی بۆمان دێت نرخەكەی بەرزبووەتەوە و ناچار بە گرانتر بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.

وتیشی، ” پێویستە حكومەت پاڵپشتی كەرتی سووتەمەنی بكات و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو هاوشێوەی ساڵی رابردوو بۆ پاس و تاكسییەكان دابینبكات تاوەكو نرخەكەی زیاتر بەرزنەبێتەوە”.

لە ماوەی یەك هەفتەدا سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا 50 دینار بەرزبووەوە.

دڵخوازەكانتان