سەرۆک بارزانی چاودێری بەڕێوەچونی كۆنفرانسی ناوخۆی پارتی دەكات

یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی گوتی: ئامادەکاری تەواو کراوە و ھەموو پێداویستیش دابین کراوە، ڕۆژی سێشەممە کۆنفرانسی ناوخۆیی دەست پێ دەکات و سەرۆک بارزانیش خۆی چاودێری پرۆسەکە دەکات.

دیاری حوسێن، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە (سلێمانی _ھەڵەبجە)، وتی :” لیژنەیەکی باڵا دروستکراوە و لە سەر ئاستی مەکتەبی ڕێکخستن و لەسەر ئاستی لقەکانیش لیژنە دروست کراون، لەسەر ئاستی ناوچەکانیش بە ھەمان شێوە لیژنە دروست کراون، بۆ ھەموو ئۆرگانەکانی حزب لیژنە دروستکراوە بۆ ھەڵبژاردنەکان، پرۆسەکەش لەکاتی خۆیدا دەست پێ دەکات و سەرەتا لە بنکە و ڕێکخراوەکان، دواتر لە لیژنەی ناوچەکان، ئینجا لە لقەکان و دواتریش لە مەکتەبی ڕێکخستنەکان بەڕێوە دەچێت.

دیاری حوسێن گوتیشی: چاوەڕێ دەکرێت بە کەمتر لە دوو ھەفتە پرۆسەکە تەواوبێت و ئەنجامەکانیش ڕابگەیەنین، بە جۆرێک ئامادەکاری کراوە پرۆسەکە بێ گرفت بەڕێوە بچێت، چونکە کۆنفرانسی حزب لە ھەر لقێکدا بە جیا بەڕێوە دەچێت.

سەرۆک بارزانیش لەسەرووی ھەمووان چاودێری پرۆسەکە دەکات، نەک تەنیا کۆنفرانس .. خۆی چاودێری ھەموو کارەکان دەکات و لەکاتی پێویستدا ڕێنمایی دەردەکات

دڵخوازەكانتان